ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سوێندیان نه‌خواردووه له‌رێگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه

...............
سه‌رۆكی لیستی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌ماندا سوێندی یاساییان نه‌خواردووه له دانیشتنی داهاتوودا له رێگای فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه.
سۆزان خاڵه‌شه‌هاب به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه له‌یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا سوێندی یاساییان نه‌خواردووه،یاخود له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن، له دانیشتنی داهاتوودا له رێگای فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن”.
ده‌رباره‌ی راوێژكردنی لیستی كوردستانی له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه‌ی نێو په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، ناوبراو وتی”دوای ده‌ستنیشانكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و راسپاردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپرێرداو له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی نێو په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌كابینه‌ی شه‌شدا بكه‌ن”.
له دوای هه‌ڵبژاردنی 25ی ته‌موز، په‌رله‌مانی نوێی كوردستان له 20ی ئه‌م مانگه‌دا كۆبوه‌وه‌و ئه‌ندامانی نوێ سوێندی یاساییان خوارد، دوێنێش شێروان حه‌یده‌ری له لیستی كوردستانی رایگه‌یاند كه پشوی په‌رله‌مان له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتایی دێت‌و هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا دانیشتنه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له ئه‌سوات عێراقه‌وه


