به‌هۆی په‌خشكردنی نه‌خشه‌ی كوردستانه‌وه سی ئێن ئێن پۆزش بۆ توركه‌كان ده‌هێنێته‌وه
ژیــــــار

............
كه‌ناڵی ( سی ئێن ئێن ) ی نێوده‌وڵه‌تی پۆزشه هێنایه‌وه بۆ توركه نیشته‌جێكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی له‌شاشه‌كه‌یه‌وه نه‌خشه‌یه‌كی پیشاندا كه‌ده‌وڵه‌تی كوردستانی دیاری كردبوو له‌چوارچێوه‌ی سنوری توركیادا .
كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی له‌یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانیدا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا له 12 / 8 كامبل براون نه‌خشه‌یه‌كی ڕونكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانی پیشاندا وه‌كو گریمانه‌یه‌ك كه‌چه‌ن به‌شێكی خاكی توركیا‌و عێراق و ئێرانی ده‌گرته‌وه .
دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر توركه نیشته‌جێكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌سیاندایه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی بڵاوكرنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه و سكاڵایان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌به‌رپرسه‌كان كرد له‌به فاكس و نامه‌ی ئه‌لكترۆنی و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌زاییه ( كامبڵ براوم ) پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه له‌ئه‌ڵقه‌ی دوێنێیدا پۆزشی خۆی ڕاگه‌یاند و له‌و هه‌ڵه‌یه ، و وتی ” ئه‌مانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاستبكه‌ینه‌وه كه له ئه‌ڵقه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووی به‌رنامه‌كه‌ماندا كه‌نه‌خشه‌ی كوردستان‌مان پێشكه‌شكردن له‌به‌رنامه‌كه‌داو بۆمان ڕونكردنه‌وه له‌و نه‌خشه‌یه ده‌وڵه‌تێك هه‌یه ناوی كوردستانه ، ئاماژه‌مان كرد ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كه‌وه به‌شێك له‌خاكی توركیا‌و عێراق و ئێران ده‌گرێته‌وه ، له ڕاستیدا هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له‌و ناوچانه ده‌ژین به‌ڵام ده‌وڵه‌تێك نییه له‌و ناوچه‌یه به‌ناوی كوردستان ، بۆیه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین له‌و هه‌ڵه‌یه ” .
و /هه‌ورامان نعمه‌ت
اخبار العالم


