تاڵه‌بانی ته‌ئكید له زه‌روره‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق‌و توركیا ده‌كاته‌وه

........
ژیــــــــــار :
سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، رۆژی شه‌ممه، له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ نێردراوی حكومه‌تی توركیا له به‌غدا ته‌ئكیدی له زه‌روره‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق‌و توركیا كرده‌وه، به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی.
به یاننامه‌كه كۆپییه‌كی نێردراوه بۆ ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)و تێیدا هاتووه كه “تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ(شه‌ممه)، له شاری به‌غدا چاویكه‌وت به نێردراوی توركیا له عێراق موراد ئۆزجه‌لیك‌و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ته‌ئكیدیان له زه‌روره‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه كه ره‌گ‌و ریشه‌یه‌كی مێژوویی‌و ئایینی هه‌ردوو گه‌لی دۆست به‌یكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه”.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌شیداوه به‌وه‌ی كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له بایه‌خی فراوانكردكردنی ئاسۆكانی هاریكاریی هه‌ردولا كراوه‌توه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا.
به‌یاننامه‌كه له‌سه‌ر زاری ئۆزجه‌لیك بڵاویكردۆته‌وه كه “خه‌م‌و په‌ژاره‌ی گه‌ل‌و حكومه‌تی توركیا بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كان دوپاتكردۆته‌وه‌و سه‌ره‌خۆشی له تاڵه‌بانی كردووه به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم”.
روونیشیكردۆته‌وه كه ئۆزجه‌لیك “هاوكاری وڵاته‌كه‌ی دوپاتكردۆته‌وه بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق‌و هه‌وڵه‌كانی تاڵه‌بانیشی به‌رز نرخاندووه له چاڵاككردنی په‌یوه‌ندییه هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ردولا، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌به‌رژوه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه”.
له ئه‌سوات عێراقه‌وه


