خورما بوكی سه‌رسفره‌ی ره‌مه‌زانه

- ………
ژیـــــــــــار
هه‌میشه خورما خواردنێكی سه‌ره‌كی سه‌ر سفره‌و خوانی ڕه‌مه‌زان بووه, خواستی له‌سه‌ره‌و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان له سه‌ر سفره ده‌ستی بۆده‌كێشن و لێی ده‌خۆن بۆیه ئه‌مه وای كردوه له كاتی هاتنی ره‌مه‌زان و له میانی مانگه‌كه‌دا فرۆشی چه‌ند قات ببێته‌وه, ئه‌مه‌ش هانی دوكانه‌كانی خورما فرۆشتنی داوه جۆره‌ها هونه‌ر به‌كار بهێنن له خستنه رووی خورماو جۆره‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك له‌ناو پاكه‌ت یان رازاندنه‌وه‌ی ده‌نكه‌خورماكه خۆی یان به شێوه‌ی شكولاته و چه‌ره‌ساتی تی‌چ ده‌كه‌ن له بری ناوكه‌كه‌ی بۆیه خورما وه‌كو بوكێك ده‌رده‌كه‌وێت له‌سفره‌ی ره‌مه‌زاندا.
مه‌حمود سوجاعی به‌رپرسی فرۆشتن و خستنه‌بازاڕ له كۆمپانیای (تمور), ده‌ڵێت”خورما خامی سه‌ره‌كیه له‌هه‌موو ئه‌و حه‌له‌ویات و خواردنه‌وه‌كان كه ده‌فرۆشرێت له مانگی ره‌مه‌زاندا, به‌شی خستنه بازار له كۆمپانیه‌اكه‌مان هه‌ڵساون به‌دانانی كۆمه‌ڵێ بیرۆكه‌ی نوێ بۆ چۆنیه‌تی رازاندنه‌وه‌ی خورما و داهێنانی شێوازی تر, گرینگ‌ترین شێوازیان (سه‌لاله)یه, كه‌له دروستكردنیدا چه‌ندین ماده‌ی وه‌كو شوشه‌وسلڤه‌رو دار به‌قه‌باره‌ی جۆراو جۆر دروست ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواسته‌كان جیاوازن له‌مانگی ره‌مه‌زان هه‌ندێ فه‌رمانگه‌ودامه‌زراوه داوای پاكه‌تی بچووك ده‌كه‌ن بۆ دابه‌ش كردن به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانیان وه‌كو پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌روه‌ك پاكه‌تی گه‌وره‌ش دروستده‌كه‌ین بۆ كڕیاره‌كانمان
هه‌روه‌ها سوجاعی وتی99%فۆشه‌كانمان له‌مانگی ڕه‌مه‌زان دا سه‌رباری دۆشاوی خورماو موره‌بای خورماو ئه‌وه‌ی كڕیاری خورمای زۆركردوه دابین كردنی خورمایه به‌شكولاته‌ی فه‌ره‌نسی و به‌لجیكی له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێكیش هه‌ن حه‌زناكه‌ن له‌خورمای داپۆشراو.
و/هه‌ورامان نعمه‌ت
الخلیج


