یه‌كگرتوو: به‌شدارینه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێم‌و دابه‌زین به لیستێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا به‌هێزترین ئیختیارمانه

............
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، شه‌وی شه‌ممه، وتی تائێستا به‌هێزترین ئیختیار لای سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی به‌شدارینه‌كردنه له حكومه‌تی كوردستان‌و به‌یه‌ك لیست دابه‌زینه له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا. هیوای میرزا سابیر به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی وت حیزبه‌كه‌ی ئه‌مرۆ (شه‌ممه) كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجامداو زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌و ئاراسته‌یه قسه‌یان ده‌كرد كه‌به‌شداری حكومه‌تی ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ین‌و وه‌ك ئۆپۆزسێۆن له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان بمێنێنه‌وه “گه‌رچی ئه‌و پرسه لای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كلانه‌بووه‌وه‌و هه‌ڵگیرا بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئاینده‌مان”. سه‌باره‌ت به‌شداریكردنیان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا، رونیكرده‌وه”به‌باشی ده‌زانین یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به یه‌ك لیست به‌شداری بكات، زۆربه‌ی خیاره‌كانیش به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێت”. هیوای میرزا سابیر هۆكاری به‌شدارینه‌كردن له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌یه‌ك لیست دابه‌زینیان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌گه‌رانده‌وه كه”به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان واده‌خوازێت‌و ده‌بێت ئێمه‌ش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بجوڵێننه‌وه”. یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 ی په‌رله‌مانی عێراق به‌یه‌ك لیست دابه‌زی‌و چوار كورسی په‌رله‌مانی عێراقی له كۆی 275 كورسی به‌ده‌ستبهێنا، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیشدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و حزبی سۆسیالیست‌و ئاینده/ قادر عه‌زیز به‌یه‌ك لیست دابه‌زین‌و پێكه‌وه 13 كورسییان له كۆی 111 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستهێنا.


