راوێژكارێكی ئه‌مریكی: به‌مزووانه زیندانی بۆكا داده‌خرێت‌و له‌ئێستاشدا ته‌نها 8950 ده‌ستگیراومان لایه

.........
ژیــــــــار
راوێژكارێكی راگه‌یاندن له هێزه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند كه نیازوایه زیندانی بۆكا كه له‌شاری به‌سره‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان تێیدا كه‌مبۆته‌وه دابخرێـت، روونیشیكرده‌وه كه له ئێستادا ته‌نها 8950 ده‌ستگیركراو لای هێزه‌كانیان ماون.
كه‌ریم سه‌یاب كه راوێژكاری هێزی 134ی ئه‌مریكای تایبه‌ت به‌م زیندانیه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان له زیندانه‌كانی بۆكا‌و كرۆبه‌ر‌و تاجی كه‌مبۆته‌وه بۆ 8950 كه‌س، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق‌و ئه‌مریكا ژماره‌یه‌كی زۆریان ئازادكران”.
وتیشی “ئیداره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا زیندانی بۆكا داده‌خات‌و ده‌ستگیركراوه‌كانیشی ده‌گوازێته‌وه بۆ زیندانه‌كانی كرۆبه‌ر‌و تاجی له به‌غدا”.
سه‌یاب ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه “ده‌ستگیركراوی ئافره‌ت له زیندانه ئه‌مریكییه‌كانی ناو عێراقدا هه‌بێت”. به‌ڵا/ ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه دوو له ده‌ستگیركراوه‌كان ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵییه‌وه‌یه‌و 22ی دیكه‌شیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عه‌ره‌بی‌و بیانین”.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت كه “پرۆسه‌ی ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رده‌وامه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌هه‌ر مانگێكدا 750 ده‌ستگیركراو ئازاد ده‌كرێن،واته رۆژانه 25 كه‌س”.
وتیشی “بۆ ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان پشتده‌به‌سترێت به دادگا عێراقییه‌كان كه پێویسته ده‌ستگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه داواكراو نه‌بن”.
له ئه‌سوات عیراقه‌وه


