مه‌یخانه‌كانی سلێمانی داده‌خرێن

..................
ژیــــــــار
دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی له 19\8دا و له به‌یانێكدا, به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه مۆله‌تی به‌هه‌موو مه‌یخانه‌و باڕه‌كان دابوو كه له شه‌واندا كراوه‌بن و هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك به بی مۆڵه‌ت كراوه‌بن, و شوێنی فرۆشتنی مه‌یو مه‌یخانه‌كانیش ڕێگریان لێ نه‌كرابوو .
ئه‌وه بوه هۆی بێزاری موسڵمانانی سلیمانی و كوردستان, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ 30\8, له كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلیمانی‌دا تاوتوێی ئه‌و به‌یانامه‌یه‌كرا كه نیگه‌رانی زۆری له لای هاوڵاتیانی سلیمانی دروستكردوه .
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی لێپرسراوی كوتله‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی و لێپرسراوی لیژنه‌ی ئاینی, پێی راگه‌یاندین “له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆماندا بریاردرا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك مه‌یخانه‌كانی شاری سلیمانی دابخرێن و بۆ چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌كانیش رۆژی سێشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش بكه‌ین .”
كۆمه‌ڵنیووز


