چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌شره‌ته عه‌ره‌به‌كان لایه‌نگیری پیاده‌كردنی ماده‌ی 140 ن له كه‌ركوك
ژیــــــــار
وه‌فدێكی عه‌شره‌ته عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك‌و دبس‌و ده‌وروبه‌ری، له دیمانه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كشه‌ممه، جه‌ختیانكرد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی برایه‌تی نێوان پێكهاته‌ی پارێزگاكه‌و پشتیوانی خۆیان بۆ ده‌ستوری عیراق‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌ربڕی وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ چاره‌سه‌رێ:ی ئاشتییانه‌ی گرفته‌كانی ناوچه دابڕاوه‌كان، به‌پێی به‌یانێكی په‌رله‌مانی كوردستان.
له به‌یانه‌كه‌دا كه ئه‌سوات سه‌یری كردووه، هاتووه كه سرۆكی په‌رله‌مان د. كه‌مال كه‌ركوكی “پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) پێشوازییكرد له وه‌فدێكی عه‌شره‌ته عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك‌و قه‌زای دبس (35كم باكوری پارێزگاكه)و ده‌وروبه‌ری به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان” ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه “خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه‌ركوكییه‌ك بووه به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.”
به‌یانه‌كه ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه “جه‌ختیانكرد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی برایه‌تی له‌مێژینه‌ی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب‌و پێكهاته‌كانی تری كه‌ركوك‌و پشتیوانی خۆیان بۆ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له‌پێناوی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان‌و دابینكردنی ده‌رفه‌ت بۆ نه‌وه ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه تا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئیداری ناوچه‌كانیان بده‌ن.” به‌پێی به‌یانه‌كه.
به‌پێی به‌یانه‌كه، كه‌ركوكی “هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه به‌رامبه‌ری پاراستنی گیانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌یی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری نرخاندووه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستوون.”
له ئه‌سوات عیراقه‌وه



